به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 22ی کانوونی دووهه‌می 2019 ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی له ڕۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2017 له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه، داعش به‌رده‌وام بوووه له هێرشه‌كانی و له‌ناو نه‌چوووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی داعش كردوووه بۆ سه‌ر شاری مه‌نبه‌جی سووریا كه به‌هۆیه‌وه 15 كه‌س كوژران كه چواریان ئه‌مریكایی بوون و نووسیویه‌تی: "ئه‌وه ئاماژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مانه‌وه‌ی داعشه."
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردوووه که داعش جارێكی دیكه به گوڕ و تینێكی نوێوه ده‌ستی به كاره‌كانی كردوووه‌ته‌وه و ئه‌و قسانه‌ی دۆناڵد تره‌مپیشی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه كه باسی له‌وه كردبوو كه داعشیان له ناو بردوووه.
شایانی باسه؛ ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام "داعش" له مانگی نیسانی 2012دا دروست كراوه له‌لایه‌ن به‌شێک له سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراقه‌وه كه پێشتر به‌شێك بوون له ڕێكخراوی قاعیده و له ناوه‌ڕاستی 2014دا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خۆرهه‌ڵاتی عێراقیان كۆنترۆڵ كرد و پاشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵ كرانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment