بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فالح عیساوی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی «الاتجاە»ی عێراقدا ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیارێکی سیاسی لە لایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جووڵەی سەربازانی ئەمریکی لەم وڵاتە نەدرێت عێراق تووشی ململانێی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێتەوە کە واشنتن مەبەستیەتی.
عیساوی جەخت دەکاتەوە کە حکوومەتی فیدراڵ دەبێت ڕۆڵ بگێڕێت لە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراقدا، چوونکە ئەم هێزانە بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی نێوان بەغدا – واشنتن تەنها دەبێت لە بواری ڕاهێنان و ڕاوێژکاریی هێزە عێراقییەکاندا لە عێراق چالاکی دەرببڕن و دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی عێراق نەکەن.
ناوبراو زیادی کرد حکوومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئێستا یاسا و ڕێسایێکیان بۆ ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە عێراق ڕانەگەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment