کوردپرێس:
سلێمان عاره‌ب نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "دوای ساڵێك به‌رخۆدانی گه‌لی عفرین و هێرشی داگیركه‌ریی توركیا بۆسه‌ر ئه‌و شاره، نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده پێی خۆشبو له هه‌رێم به چالاكی، به‌رخۆدان و شۆڕشی کوردەکانی سووریا به‌رزبنرخێنێت ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی گه‌له‌ری و سیمیناره‌وه، كه كوشتن و تاڵانكاری و ته‌عریبكردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه بخرێته ڕوو، به‌ڵام ئاسایشی هه‌رێم به‌بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمی رێگه‌ی نه‌دا".
ناوبراو وتیشی "ئه‌م رێگرییه‌ی ئاسایش خزمه‌ت به دۆزی كورد و به‌رخۆدان و شۆڕشی کوردی سووریا ناكات و پشتگیرییه بۆ ئه‌و داگیركارییه‌ی توركیا، كه ئێستا هه‌یه".
Your Comment