کوردپرێس:
سەندیکای پزیشکانی تورکیا لە 76مین ڕۆژی مانگرتنی لەیلا گۆڤەندا داوای لە وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە کردبوو لیژنەیێکی پزیشکان کە لە لایەن سەندیکاکەوە پێکدێت پشکنینی پزیشکی بۆ جەستەی لەیلا گۆڤەن بکات بەڵام وەزارەتی داد ئەو داواکارییەی سەندیکای پزیشکانی تورکیا ڕەت کردۆتەوە.
چەغەروون پۆلات ئەندامی لیژنەی چاودێری بەسەر مانگرتنەکان لە سەندیکای پزیشکانی تورکیا لەو باریەو وتوویەتی: وەزارەتی دادی تورکیا وتوویەتی داواکارییەکە گونجاو نییە هەر بۆیەش ئەو داواکارییەی سەندیکای پزیشکانی ڕەت کردۆتەوە. وەزارەتی دادی تورکیا وتوویەتی لای خۆیانەوە ئەوەی پێویست بێت لەو بارەیەوە دەیکەن. لە ڕاستیدا خۆیشمان بە دوورمان نەدەزانی کە وەزارەتی داد وەڵامی نەخێرمان پێ بداتەوە. بەداخەوە مەوقیفەکانی دەوڵەت ڕوون و ئاشکرایە. بەڵام ئێمە وەکوو سەندیکای پزیشکانی تورکیا ئەرکی سەرشانی خۆمان ئەنجام دەدەین.
Your Comment