له‌سه‌ر جموجووڵی داعش له‌ سێ شاری نه‌ینه‌وا هۆشداری ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هۆشداری ده‌دات هه‌مبه‌ر جموجووڵ و هاتنی چه‌کداری داعش له‌ سووریاوه‌ بۆ ناو سێ شاری سنووری ئه‌و پارێزگایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌له‌ف حه‌دید به‌ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی ڕاگه‌یاندوووه‌: سێ شاری "البعاج"، "القیروان" و "شنگال" له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆخێکی ئه‌منیی خراپیان هه‌یه‌ و چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ده‌یانه‌وێت له‌ سووریاوه‌ دزه‌ بکه‌نه‌ ناو ئه‌و شارانه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هۆشدارییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای نه‌ینه‌وا به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت و هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێگری له‌ هاتنه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش بۆ ئه‌و شارانه‌ و دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق چڕ بکاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51293

Your Comment

You are replying to: .
captcha