به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێستاکه زانایێکی عێراقی که هاوكاریى ڕێكخراوى داعشى كردوووه و چه‌كى كیمیایى بۆ دروست كردوون له گرتووخانه‌كانى ڕێکخراوی دژه‌تیرۆریزمی هه‌رێمى كوردستاندایه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه کردوووه و نووسیویه‌تی: "ئه‌و که‌سه ڕای‌گه‌یاندوووه که حه‌زم نه‌ده‌کرد کاره‌که‌م له ده‌ست بده‌م به‌و بۆنه‌وه داعش داوایان لێكردم هاوكارییان بكه‌م له دروست كردنى چه‌كى كیمیاییدا و منیش پێموتن زۆر شاره‌زاییم نییه و كه‌مى لێده‌زانم به‌ڵام دواتر ڕه‌زامه‌ندیم نیشان دا و ماوه‌ى 15 مانگ سه‌رپه‌رشتى دروست كردنى گازى خه‌رده‌لم ده‌كرد".
سوله‌یمان ئه‌لفاری زانایێکی بواری زه‌ویناسی و کیمیاگه‌ر پێش هاتنی داعش له شاری مووسڵ له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و کانزا‌کان کاری ده‌کرد و پاشان له ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ کۆنتڕۆڵ کردنی مووسڵ، داعش ده‌ست به سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی ده‌گرێت هه‌ر بۆیه هیوادار بوو سه‌رکرده نوێیه‌که‌ی که داعش بوو ڕێگه‌ی پێبدات له‌سه‌ر کاره‌که‌ی بمێنێته‌وه به‌ڵام داعش به‌وی ڕاگه‌یاندبوو که ده‌بێ بۆ دروست‌کردنی چه‌کی کیمیایی یارمه‌تییان بدات و پێشنیاره‌که‌ی قبووڵ ده‌کات.
ناوبراو که له ساڵی 2016 له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و کورده‌کان ده‌ستگیر کرا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره بۆ داعش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌مویست کاره‌که‌م بپارێزم و پاره وه‌ربگرم.
ناوبراو که شاره‌زاییێکی زۆری له‌سه‌ر دروست‌کردنی چه‌کی کیمیاییی ئاماژه‌پێکراوی داعش نه‌بوو به‌ڵام یارمه‌تییانی ده‌دا گوتیشی: داعش توانیی شاره‌زایی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دروست‌کردنی گازی خه‌رده‌ل وه‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و زانا عێراقییه ده‌شڵێت: داعش له‌باره‌ی دروست‌کردنی چه‌کی کیمیایی ئه‌وه‌نده پسپۆڕانه کاری ده‌کرد که توانیبووی چه‌ندین کارگه‌ی گه‌ڕۆک بۆ ئاماده‌کردنی چه‌کی کیمیایی دروست بکات که به لۆری جێبه‌جێ ده‌کران. سوله‌یمان ئه‌لفاری یه‌کێکه له‌و چه‌ند که‌سه که‌مه‌ی یارمه‌تی دروست کردنی چه‌کی کیمیاییی داعشی داوه و له ژیان ماوه.
به‌رپرسانی کوردی سه‌ر به ڕێکخراوی دژه‌تیرۆریزمی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا جه‌ختیان کردۆته‌وه که ئه‌و که‌سه یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین ئه‌ندامانی داعشه که یارمه‌تیی ئه‌و گرووپه‌ی داوه بۆ دروست کردنی چه‌کی کیمیایی.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌نووسێت: به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییی داعش دژ به هێزه‌کانی عێراق و کورده‌کانی عێراق و سووریا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مریکا، عێراق و پێشمه‌رگه‌وه بۆ له‌ناوبردنی تۆڕی ئاماده‌کردنی چه‌کی کیمیاییی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ڕێکبخرێت و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هه‌ندێک جیهازات، کارگه و ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له‌ناو بران و داعش ناچار بوو کارگه‌کانی ئاماده‌کردنی چه‌کی کیمیاییی خۆی له زانکۆی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره بۆ سووریا بگوازێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment