سزای دوو ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر مامۆستایێکی زانکۆی تورکیا سه‌پێندرا

به‌شی تورکیا- مۆکه‌ ئایان مامۆستایێکی زانکۆی ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا که‌ له‌ ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌یاننامه‌ی "له‌م تاوانه‌ هاوده‌ست نابین"ی واژۆ کردبوو به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" سزای دوو ساڵی زیندانی به‌ سه‌ر سه‌پێندرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆکه‌ ئایان مامۆستایێکی زانکۆی ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا که‌ له‌ ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی جۆراوجۆر له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌یاننامه‌ی "له‌م تاوانه‌ هاوده‌ست نابین"ی واژۆ کردبوو به‌ تۆمه‌تی "پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" سزای دوو ساڵی زیندانی به‌ سه‌ر سه‌پێندرا.

له‌ جانیڤێری 2016ی زایینی 1 هه‌زار و 128 که‌سایه‌تیی زانکۆکانی تورکیا له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ سیاسه‌تی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ شاره‌ کوردنشینه‌کان به‌یاننامه‌یێکیان بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایان‌گه‌یاندبوو که‌ له‌و تاوانه‌ هاوده‌ست نابن. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی تورکیای به‌دواوه‌ بوو له‌وان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و دادستێنه‌کانی تورکیا چه‌ندین دۆسیه‌ی جۆراوجۆریان دژ به‌و که‌سانه‌ کرده‌وه‌ که‌ به‌یاننامه‌که‌یان واژۆ کردبوو. زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی زانکۆ که‌ به‌یاننامه‌که‌یان واژۆ کردبوو له‌ پڕۆسه‌یێکدا که‌ دواتر ده‌ستی پێکرد له‌ زانکۆ ده‌رکران و به‌ره‌وڕووی سزا بوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ لقی 25ی دادگای چاغلایانی ئه‌سته‌نبۆڵ لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مۆکه‌ ئایان -که‌ به‌یاننامه‌که‌ی واژۆ کردبوو- ده‌ستی پێکرد و دادستێنی دۆسیه‌ به‌ سێ ساڵ داشکاندن بۆ ئه‌و مامۆستا گه‌نجه‌ی زانکۆی ئه‌سته‌نبۆڵ، حوکمی دوو ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ سه‌پاند.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51288

Your Comment

You are replying to: .
captcha