به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مۆکه ئا‌یان مامۆستایێکی زانکۆی ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا که له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی جۆراوجۆر له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌یاننامه‌ی "له‌م تاوانه هاوده‌ست نابین"ی واژۆ کردبوو به تۆمه‌تی "پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" سزای دوو ساڵی زیندانی به سه‌ر سه‌پێندرا.
له جانیڤێری 2016ی زایینی 1 هه‌زار و 128 که‌سایه‌تیی زانکۆکانی تورکیا له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به سیاسه‌تی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شاره کوردنشینه‌کان به‌یاننامه‌یێکیان بڵاو کرده‌وه و ڕایانگه‌یاندبوو که له‌و تاوانه هاوده‌ست نابن. ئه‌و به‌یاننامه‌یه کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی تورکیای به‌دواوه بوو له‌وان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و دادستێنه‌کانی تورکیا چه‌ندین دۆسیه‌ی جۆراوجۆریان دژ به‌و که‌سانه کرده‌وه که به‌یاننامه‌که‌یان واژۆ کردبوو. زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی زانکۆ که به‌یاننامه‌که‌یان واژۆ کردبوو له پڕۆسهیێکدا که دواتر ده‌ستی پێ‌کرد له زانکۆ ده‌رکران و به‌ره‌وڕووی سزا بوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ له لقی 25ی دادگای چاغلایانی ئه‌سته‌نبۆڵ لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مۆکه ئا‌یان -که به‌یاننامه‌که‌ی واژۆ کردبوو- ده‌ستی پێ‌کرد و دادستێنی دۆسیه به سێ ساڵ داشکاندن بۆ ئه‌و مامۆستا گه‌نجه‌ی زانکۆی ئه‌سته‌نبۆڵ، حوکمی دوو ساڵ زیندانی به سه‌ر ئه‌و مامۆستایه سه‌پاند.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment