لیژنه‌یێکی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی سووریایان کرد

به‌شی سووریا- لیژنه‌یێکی په‌رله‌مانتارانی فه‌ڕه‌نسا که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردبوو پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیداری جۆراوجۆر سه‌ردانی سووریایان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیژنه‌یێکی پێکهاتوو له‌ په‌رله‌مانتارانی فه‌ڕه‌نسا که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردبوو پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیداری جۆراوجۆر سه‌ردانی سووریایان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆ بوونه‌وه‌.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ که له‌‌ هه‌ندێک په‌رله‌مانتاری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسا وه‌ک ماتیپۆل بانۆت، ترۆدی پاسگال، دانیل ئۆبۆنۆ پێکهاتبوو له‌گه‌ڵ عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر هاوسه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ساحب عوسمان هاوسه‌رۆکی په‌رله‌مان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

له‌ به‌یاننامه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌باره‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ کراوه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ڕاشگه‌یێندراوه‌: لیژنه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌که‌ به‌ مه‌به‌ستی بینینی ئه‌زموونی سیسته‌می خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ سه‌ردانی سووریایان کردوووه‌.

ئه‌و لیژنه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ پاش چه‌ندین دیداری جۆراوجۆر که‌مپی ئاواره‌کانی نه‌ورۆز له‌ ناوچه‌ی دێرکیان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و دواتر سه‌ردانی قامیشڵۆیان کرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51287

Your Comment

You are replying to: .
captcha