زیاتر له‌ 300 به‌ندکراوی تورکیا له‌ چالاکیی مانگرتنی بێسنووردان

به‌شی تورکیا- مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری به‌ندكراوی هه‌ده‌په‌ له‌ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان 76 ڕۆژی تێپه‌ڕاند و زیاتر له‌ 300 به‌ندكراوی تورکیاش له‌ چالاكیی مانگرتنی بێسنووردان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ دژی گۆشه‌گیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌، ماوه‌ی 76 ڕۆژه‌ له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) كه‌ هاوكات په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)شه‌ له‌ زیندانی ئامه‌د مانی له‌ خواردن گرتوووه‌ و ئه‌و مانگرتنه‌ په‌ره‌ی سه‌ندوووه‌ و ئێستاکه‌ زیاتر له‌ 300 به‌نداوکراوی تورکیا به‌ بۆنه‌ی پشتیوانی له‌ چالاکییه‌که‌ی له‌یلا گوڤه‌ن له‌ چالاکیی مانگرتنی بێسنووریدان.

یه‌ک هه‌فته‌ له‌ چالاکیی مانگرتنی بێسنووری سه‌لما ئیرماک سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا و نوێنه‌ری پێشووی هه‌ده‌په‌ و سه‌باحه‌ت تۆنجه‌ل هاوسه‌رۆکی پارتی هه‌رێمه‌ دیموکراته‌کان تێده‌په‌ڕێت که‌ له‌ 15ی جانیڤێری 2019دا بۆ پشتیوانی له‌ له‌یلا گوڤه‌ن له‌ زیندانی کاندرا ده‌ستیان پێکردوووه‌ و هاوکات زیاتر له‌ 300 به‌نداوکراوی دیکه‌ی زیندانه‌کانی تورکیا له‌ چالاکیی مانگرتنی بێسنووردان و نیگه‌رانییه‌کان له‌ دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و که‌سانه‌ ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51285

Your Comment

You are replying to: .
captcha