به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو (دووشه‌ممه 21ی کانوونی دووهه‌می 2019) عادل عه‌بدولمه‌هدی له نووسراوێکی فه‌رمیدا وه‌لی که‌ریم بیبانی دادوه‌رێکی کوردی که‌رکووکی وه‌کوو کاندیدی وه‌زاره‌تی داد به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناساند.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه پێشتر پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر پۆستى وه‌زاره‌تى داد ناکۆک بوون و هه‌ریه‌که‌یان وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ى به پشکى خۆی داده‌نا. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان خالد شوانی ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌و حیزبه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته کاندید کردبوو و پارتی دیموکراتی کوردستانیش به‌و بۆنه‌وه که یه‌کێتی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ڕاگه‌یاندبوو.
له‌باره‌ى دیاریاریکردنى ئه‌و دادوه‌ره‌وه بۆ وه‌زاره‌تى داد، به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنى یه‌کێتى ڕایگه‌یاند که کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسه‌که ده‌که‌ن و دواتر هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاده‌گه‌یێنن به‌ڵام مه‌به‌ستیانه له‌وه زیاتر کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی دوا نه‌که‌وێت.
هاوکات له‌وباره‌وه دانا جه‌زا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراکسیۆنى پارتی گوتی: ئه‌وان هێشتا نازانن به‌ربژێره‌که‌ی وه‌زاره‌تی داد کاندیدی سه‌ربه‌خۆیه یان لایه‌نێکى سیاسی به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت و به شێوه‌یێک کار بکات که به‌رگرى له مافی کورد و که‌رکووکییه‌کان بکات، ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن.
شایانی باسه؛ حاکم ئه‌رکان قادر وه‌لی کاندیدى وه‌زاره‌تى داد له ساڵى 1975 له پارێزگاى که‌رکووک له دایکبوووه و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسه له زانکۆى به‌غدا و له ئێستاشدا سه‌رۆکى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى که‌رکووکه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment