به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم حاج به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: ئێستاکه ئه‌مریکا هه‌ندێک کرده‌وه‌ی ورووژێنه‌ر دژ به هێزی ئه‌منی و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌نجام ده‌دات و له ڕێگای گوشارخستنه سه‌ر به‌غدا هه‌وڵه‌کانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ده‌خاته‌گه‌ڕ.
ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه دوو هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌کرێته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی له سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا که مه‌ترسیی یه‌که‌م هێرشی ئه‌مریکایه له ڕێگای بنکه سه‌ربازییه نوێکه‌ی که ده‌یه‌وێت له‌و سنوورانه دروستی بکات و مه‌ترسیی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا مومکینه ئاسانکاری بۆ هاتنی تیرۆریستان له سووریاوه بۆ عێراق بکات که ئه‌و کاره‌ش پێکدادان و توندوتیژی له‌سه‌ر سنووری لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment