به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 21ی 1ی 2019 فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
له ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ر شه‌ش فراكسیۆنه‌كه ڕایان‌گه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان به تایبه‌تی له پرسی بودجه و له‌م ڕوووه‌شه‌وه داوا له هه‌ر دوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن پابه‌ند بن به یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه دوای په‌سندكردنی.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌غدا، هه‌ر شه‌ش فراكسیۆنه‌كه كۆک بوون له‌سه‌ر گرنگیی شه‌فافییه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باش كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به شێوه‌یێكی مانگانه بۆ ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment