جموجووڵی بازرگانیی هه‌رێمی کوردستان 20% زیادی کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: جموجووڵی بازرگانی له‌ ھه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام له ‌زیادبووندایه‌ و به‌راورد به‌ ڕابردوو 20% زیادی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد ئه‌دھه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌ ھۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه‌ به‌شێکی زۆری کارگه‌ و کۆمپانیاکان له‌کار که‌وتبوون به‌ڵام ئێستا ده‌ستیان به‌ کار کردوووه‌ته‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی دوایین ئاماریش ئێستا له‌ ھه‌رێمی کوردستان پێنج ھه‌زار کارگه‌ی جۆراجۆر و 20 ھه‌زار کۆمپانیا ھه‌یه‌."

نه‌وزاد ئه‌دھه‌م گوتیشی: "جموجووڵی بازرگانی به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ و به‌راورد به‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش 20% زیادی کردوووه‌ و ئێمه‌ش چاومان زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ به‌ڵام بوونی خاڵه‌ گومرکییه‌کان بوونه‌ته‌ ڕێگر و گرفتێکن بۆ زیادکردنی جموجووڵی بازرگانی بۆیه‌ ئێستا بڕیاری لادانیان ده‌رچوووه‌ و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت جموجۆڵه‌که‌ زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51271

Your Comment

You are replying to: .
captcha