کوردپرێس:
لە دیداری نێوان هەردوو قایمقامی سەقز و پێنجوێندا کە جێگیری سیاسی و ئەمنیی پارێزگاری کوردستان و قایمقامی بانە و سکرتێری نووسینگەی پارێزگاریی سلێمانی و کاک سالار بەرپرسی نشینگەی سلێمانی بەشدار بوون گفتوگۆ لە سەر دەوڵەمەندکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری سەیرانبەندی بانە و سێفی سەقز کرا. هەروەهاش هەردوولایەن لەبارەی بەفەرمی کردن ئەو دوو دەروازە سنوورییەوە گفتوگۆیان کرد.
کامیل کەریمیان قایمقامی تایبەتی سەقز لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی عێراقی بریتی بوو لە کردنەوەی بازاڕچەی سێفی سەقز و دەوڵەمەندکردنی عیلاقاتی ئابووری و کەلتووری و بازرگانی لە نێوان هەردوو لا.
ناوبراو گوتیشی: هەر لەبارەی مەسەلەی بازرگانی و پێوەندیی نێوان دوو لایەن لەگەڵ سکرتێری نووسینگەی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی نشینگەی سلێمانی و بەرپرسی قەرارگای ڕەمەزان دیدار و گفتوگۆمانکرد و هیوادارین گفتوگۆکان ئەنجامی ئیجابییان هەبێت.
هەر لەو ماوەیەی ڕابردووشدا سکرتێری دەزگای پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووریی ئێران لەگەڵ عێراق سەردانی شاری سنەی کردبوو ئەوەش بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی پێوەندیی ئابووریی نێوان هەردوولا.
Your Comment