واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019ی عێراق دیاری کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت له‌ دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێکدا به‌ میدیا عێراقییه‌کانی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساکه‌ ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ی کاری ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "هێشتا باس له‌ زیادکردنی پشکی هه‌رێم له‌ بودجه‌ نه‌کراوه‌ و تا ئێستاش ته‌وافوق له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ نه‌کراوه‌".

جه‌مال کۆچه‌ر ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌ بودجه‌دا 454 ملیار دیناری مانگانه‌ وه‌ک مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیاری کراوه‌ و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمه‌رگه‌ دیاری کراوه‌".

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 20ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنه‌که‌ی هه‌ڵگرت تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبوسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق بخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌که‌ی سێشه‌ممه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51248

Your Comment

You are replying to: .
captcha