به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌کان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 20ی کانوونی دووهه‌می 2019 فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی گوندی شکه‌نیان کرد له ناوچه‌ی برادۆست و وتیشی: له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان په‌که‌که و تورکیا له‌م ناوچانه به‌رده‌وامه به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجاره فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانه‌کانیان له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی سیده‌کان هێنده نزیک ببێته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: بۆردومانه‌که به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) له گونده‌که‌وه بوووه دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێریی فڕۆکه‌کانی تورکیادا بینراون، سێ جار ناوچه‌که‌یان بۆردومان کردووه و فڕۆکه‌کان ئامانجی خۆیان نه‌پێکاوه و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ئۆتۆمبێله‌که ڕایان کردوووه.
به بیانووی بوونی گه‌ریلاکانی په‌که‌که له ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام گوند و ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه گوندنشینه‌کان زیانی گیانی و مادییان پێ گه‌یشتوووه و ژماره‌یێک هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment