کوردپرێس:
نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پارێزگاری پێشووی کەرکووک بوو بە فەرمی ڕایگەیاند کە لە ئەندامێتیی یەکێتی کشاوەتەوە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو پاش ئەوەی پشتگیریی گشتپرسیی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لەکەرکووک ئاڵای کوردستانی بەرز کردبوویەوە لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵی عێراقەوە لە پۆستەکەی دەرخرایەوە و ئێستاش بە فەرمی ڕایگەیاند هیچ پێوەندییێکی بە یەکێتییەوە نەماوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمیی یەکێتی لەبارەی ئەو کشانەوەیەی نەجمەدین کەریمەوە ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەو ئەندامەی یەکێتی هیچ لایان گرینگ نییە.
نەجمەدین کەریم پێوەندی و عیلاقاتی باشی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە.
Your Comment