پێشمەرجەکانی YPG بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا

بەشی سووریا- یەکینەکانی پاراستنی گەل YPGکۆمەڵێک پێشمەرجی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ڕاگەیاندووە.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانی لە سووریا دەرکرد تورکیا دەستی کرد بە ئامادەکاری کردن بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکوردنشینەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە و خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندییش لە بەری باشووری منبەج دەستیان بە جووڵەی سەربازی کردووە و لەو ناوەشدا کۆمەڵێک هەواڵی دژبەیەک لەبارەی گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و هێزە کوردییەکانی ئەو وڵاتە بڵاو بۆتەوە.

هەر لەو بارەیەشەوە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کوردی سووریا کۆمەڵێک پێشمەرجیان داناوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا. مەرجەکانی YPG بریتین لەم چوار خاڵەی خوارەوە:

YPG سنوورەکانی باکووری سووریا کۆنتڕۆڵ بکات

دان بە مافی کوردستانی سووریادا بنرێت بۆ ئەوەی باڵوێزخانەی لە وڵاتانی هەرێمی و دەولی بێت.

خوێندن بە زمانی کوردی لە باکووری سووریا بە فەرمی دانی پێدا بنرێت.

ئاڵای یەپەگە بە ئازادانە لە ناوچەکانی باکووری سووریا بەرز بکرێتەوە

ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا جێگیر بکرێت و ددانی پێدا بنرێت.

News Code 51233

Your Comment

You are replying to: .
captcha