ئەو تۆماتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە نەزانانەیە

بەشی تورکیا- ئیبراھیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کاردانەوەی بەرامبەر وتراەکەی نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک لە بەرامبەر تورکیای دایەوە و لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیی: ئەو تۆماتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە بێ عەقڵانەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاڵن وەڵامی ئەو وتارەی مەکگورک-ی دایەوە کە تیایدا لە چوارچێوەی ھەڵسەنگاندنی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، لێدوانی دژ بە تورکیای بڵاو کردووەتەوە و ستایشی هێزە کوردییەکانی کردووە.

ئیبراهیم کاڵن رایگەیاندووە: "شرۆڤەیێکی ھەڵەیە. ئەو تۆماتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە بە تەواوی بێ مانایە، تەنھا دووبارە کردنەوەی پروپاگەندەی پەکەکەیە، تورکیا گیانی ھەزاران لە عەرەب و کورد و سریانی و پێکهاتەکانی دیکەی رزگار کردووە. دەتانەوێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بدەنەوە".

برێت مەکگورک لە وتارەکەیدا رەخنەی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا گرتووە و بەرگریی لەوەش کردووە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە و لە وتارەکەیدا ستایشی یەپەگە-ی کردووە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 51221

Your Comment

You are replying to: .
captcha