کوردپرێس:
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داوە هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا بباتە دەرەوە کە هاوپەیمانی سەرەکیی کوردی سووریا بوون. ئەوەش لە کاتێکدایە شەڕی داعش هێشتا ماوە و تورکیاش خۆ ئامادە دەکات کە هێرش بکاتە سەر کوردی سووریا.
مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزی سووریای دیموکرات لەو بارەیەوە بە کەناڵی هەواڵی "ئێن بی سی"ی وتووە فەرماندە ئەمریکییەکان کە لە سووریان وتوویانە شەرمەزارن لەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی دەرکردووە بەڵام ئەوە بڕیاری ترەمپ و ترەمپیش سەرۆکی ئەمریکایە و بڕیارەکە بە ئەوان ناگۆڕدرێت.
ناوبراو دەشڵێت: ئەمریکا و کوردی سووریا شەڕێکی هاوبەشیان دەکرد بەڵام واشەنتۆن ڕەفێقی نیوەڕێ بوو.
مەزڵووم کۆبانێ زیادی کرد: 65 هەزار هێزی سووریای دیموکرات لە ژێر فەرمانی ئەودان و لە شەڕی داعشدا 6500 کەس لەو هێزانە گیانی خۆیانیان لە دەست داوە. و ئێستاش ئەو بڕیارەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا سووکایەتی کردنە بە کورد و هەر ئەوەش متمانە و ئیعتیباری ئەمریکا دەڕووخێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment