بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی دیجلە ڕایگەیاند: ژمارەیێک لە سەرچاوە ئەمنییەکان لە عێراق ئەمڕۆ شەممە درکاندوویانە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە فەرمانی دەرکردووە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وڵاتەکەی کە بڕیار بوو دووبەیانی، واتا ڕۆژی دووشەممە لە خاکی سووریا بەڕێوە بچێت هەڵبوەشێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت سەرەڕای ئەوی کە دوو حەفتەیە ئامادەکاری لە پارێزگا سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای عێراقدا کراوە بۆ ئۆپەراسیۆن لە خاکی سووریا بە هۆی دژایەتیی فەرماندە سەربازییەکانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە چوونکە بەوتەی ئەوان نایانەوێت وڵاتەکەیان داخڵی شەڕێک ببێتەوە کە لە بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکەدا بێت و خەسار لە بەرژەوەندیی عێراق بدات.
بەوتەی سەرچاوەکان ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە کونترۆڵی ناوچەیێکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment