هۆشداری له‌ جووڵه‌ی سه‌ربازیی تورکیا دژ به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی کۆمیته‌ی سیده‌کانی یه‌کێتی ڕای‌گه‌یاند: جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له ‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان زیادی کردوووه‌ و كێشه ‌و مه‌ترسیی گه‌وره‌ بۆ دانیشتوووان دروست ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شوكر به‌رپرسی كۆمیته‌ی سیده‌كانی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاڵوگۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر هێزێكی نوێ مه‌ترسی له‌سه‌ر دانیشتوانی گونده‌كان دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵی و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و هه‌نگن".

ناوبراو گوتیشی: "سوپای توركیا زیاتر له‌ شه‌ش بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ سنووری سیده‌كان هه‌یه‌ و کێشه‌ی گه‌وره‌مان له‌ هاتوچۆ به‌تایبه‌ت له‌ شه‌واندا بۆ دروست بوووه‌، جگه ‌له‌وه‌ش له‌ هه‌ر دۆخێكدا كه‌ شه‌ڕێک بێته‌ ئاراوه‌ ناچار به‌ به‌جێهێشتنی ناوچه‌كانمان ده‌بین، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ كاری ئاژه‌ڵدارییه‌وه‌ به‌شێک له ‌هاووڵاتییان سه‌رقاڵن، له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانیاریی زیاتری له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی سوپای توركیا له ‌ناوچه‌ سنوورییه‌كان ئاشكرا كرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌ ناو ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییانه‌دا چه‌ندین چه‌كی قورس و سووک جێگیر كراون و له ‌هه‌ر پێكدادانێكیشدا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هاووڵاتییان دوو هێنده‌ ده‌بن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51201

Your Comment

You are replying to: .
captcha