ڕێدوور خه‌لیل: هه‌ر کشانه‌وه‌یێک پێش کۆتایی هێنان به‌ داعش هه‌لى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ده‌داتێ

به‌شی سووریا- ڕێدوور خه‌لیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ پڕوپاگه‌نده‌ى تورکیا له‌باره‌ى بوونى مه‌ترسیى هێزه‌ کوردییه‌کان له‌سه‌رى ڕاست نییه‌ و ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێت داگیرکاریى سه‌ربازییه‌ و لاى ئێمه‌ ڕه‌تکراوه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "هه‌ر کشانه‌وه‌یێکى هێزه‌ ده‌ره‌کییه‌کان پێش کۆتایی هێنان به‌ داعش هه‌لى ئه‌وه‌ ده‌داته‌ ڕێکخراوه‌که‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ماناى شکستى هه‌موو هه‌وڵه‌کانى چه‌ند ساڵى ڕابردوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێدوور خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات (ھه‌سه‌ده‌) له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ (عه‌ره‌بییه‌ نێت) باس له‌وه‌ ده‌کات ڕۆژێک له‌ ڕۆژان نه‌یانویستوووه‌ دژایه‌تى تورکیا بکه‌ن و هه‌میشه‌ سنووره‌کانیان به‌ ڕووی تورکیادا ئارام بوووه‌ به‌ڵام تورکیا وا وێناى ده‌کات که‌ ترسى هه‌یه‌ له‌ جموجۆڵ و کیانى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا "ئه‌وه‌ش پڕوپاگه‌نده‌یێکى ناڕاسته و له ‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه‌ ترسمان له‌ ویست و هه‌ڵوێسته‌کانى لایه‌نى تورکیى هه‌یه‌".

ڕێدوور خه‌لیل ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردوووه‌ هه‌میشه‌ خوازیارى ئه‌وه ‌بووون بگه‌نه‌ لێکتێگه‌یشتن له‌پێناو سه‌قامگیریى ناوچه‌ سنوورییه‌کان.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ تورکیا به ‌پێویستى زانیوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌کانى ڕابگرێت و نییه‌تپاکى نیشان بدات ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر سنوور نه‌بێت و ده‌شڵێت: ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ى تورکیا ده‌یه‌وێت و سه‌رکرده‌کانى ئاماژه‌ى بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه‌ داگیرکارى سه‌ربازیى ناوچه‌که‌یه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یێک لاى ئێمه‌ ڕه‌تکراوه‌یه‌.

خه‌لیل نه‌یشاردوووه‌ته‌وه‌ که‌ هێشتا مه‌ترسىی داعش ماوه‌ له‌و ناوچه‌ که‌مانه‌ى به‌ده‌ستیه‌وه‌ن له‌سه‌ر سنوورى عێراق و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ته‌قینه‌وه‌که‌ى مه‌نبه‌ج نیشانده‌رى ئه‌وه‌یه‌ که‌ تا ئێستا مه‌ترسیی داعش به‌رده‌وامیى هه‌یه‌ و هێزه‌کانى سووریاى دیموکراتیش پێداگرن له‌سه‌ر کۆتایى هێنان به‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه."

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ھێزه‌کانی سووریای دیموکرات جه‌ختى کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆن و هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌کانى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات به‌ پاڵپشتیى هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و په‌یوه‌ست به‌ بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاش وتوویه‌تى: هه‌ر کشانه‌وه‌یێک پێش کۆتایى هاتنى ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ که‌ کۆتایى هێنانه‌ به‌ داعش هه‌لى ئه‌وه‌ ده‌داته‌ ڕێکخراوه‌که‌ به‌ هاوکاریى لایه‌نى دیکه‌ که‌ نایانه‌وێت سه‌قامگیرى له‌ سووریا به‌دى بێت سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ماناى شکستى هه‌موو هه‌وڵه‌کانى چه‌ند ساڵى ڕابردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51189

Your Comment

You are replying to: .
captcha