کوردپرێس:
ئەندرژ هۆنکۆ نوێنەری حیزبی چەپی ئەڵمانیا کە بە یاوەریی شاندێکی حیزبی چەپی ئەڵمانیا سەردانی پارتی دیموکراتیکی گەلانیان کردبوو لە پرێس کونفڕانسێکدا ئاماژەی بە مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن کرد و ڕایگەیاند هەواڵی بەندکران و مانگرتنی ئەو ئەندامەی هەدەپە لە میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاو نەکراوەتەوە و هەر ئەوەش وای کرد زیاتر لە پێشوو شان بە شانی یەکتر ئەرکی خەبات کردن ڕاپەڕێنین بۆیە دۆخی ئێستای لەیلا گۆڤەن و مەسەلەی داواکارییەکانی ناوبراو لە پەرلەمانی ئەورووپادا دەورووژێنین.
ناوبراو گوتیشی: هەدەپە دەوری تایبەتی دەبینێت لە بەدیموکراسی کردنی وڵاتی تورکیا و گەیشتن بە ستاندەرەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە. بۆیە حیزبی چەپی ئەڵمانیا مەبەستیەتی لە دادگای 25ی کانوونی دووهەمی 2019دا کە بۆ دۆسیەی لەیلا گۆڤەن بەڕێوە دەچێت شاندێک بنێرێتە تورکیا و پێویستە زوو بە زوو کار بۆ چارەکرانی کێشەی لەیلا گۆڤەن بکرێت.
Your Comment