بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە تۆڕی هەواڵی رووسیا ئەلیەوم بڵاوی كردەوە كە پۆمپیۆ له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، بە سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه كە وڵاتەكەی هیچ هه‌ڵوێستێكی نابێت لە ئه‌گه‌ری بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر حه‌شدی شه‌عبی.
لە وەڵامی پۆمپیۆدا، عەبدولمەهدی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و هۆشداریشی داوەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، كە هەر هێرشێكی لەم شێوەیەی ئیسرائیل، دەرەنجامی مەترسیداری لەسەر ناوچەكە لێ دەكەوێتەوە.
بەر لە نزیكەی دوو هەفتە، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بەشێوەیێكی فەرمی سه‌ردانی بەغدا و هەولێری كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment