1536 کەس بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ داعش دەستگیر کراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیندار زێباری ڕایگه‌یاند، لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2018 ژمارەی ئەوانەی بەتۆمەتی پەیوەندی بە داعش دەستگیر کراون 1536 کەسن.

کوردپرێس:

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، لە شەش مانگی کۆتایی ساڵی 2018 ژمارەی ئەوانەی بەتۆمەتی پەیوەندی بە داعش دەستگیر کراون 1536 کەسن کە لەوانە 1502 پیاو و 34 ئافرەت بوون، ئەم دەستگیرکراوانەش هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و وەک هەر ده‌ستگیركراوێکى ئاسایى هەموو مافێکیان هەیە.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێوەیێکی گشتی پرۆسەی دەستگیرکردن قه‌ده‌غه‌یە تەنیا لە دامودەزگا تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ نەبێت، ده‌شڵێت "ئەو کەسانەی کە بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن بەبێ بوونی بەڵگەی تەواو لەسەر ئەنجامدانی کاری تیرۆر دەستگیر ناکرێن".

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، بەشێوەیێکی گشتی له‌كوردستان چەند جۆرێک‌ گرتووخانه‌ هه‌یه‌ (بنكه‌ی راگرتن و گواستنه‌وه‌، بنكه‌ی چاكسازی، بنكه‌ی چاكسازی ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانان) دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران و داواکراوان بەپێی یاسای بنەماکانی دادگایکردن سزایی ژمارە 23 ساڵی 1971ی هەموارکراو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێ و رێکارەکانیش لەسەلماندنی کەسایەتی داواکراو و گومان لێکراو و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بنەرەتی ده‌بێت.

زێباری ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وەزارەتی ناوخۆ مانگانه‌ ناوی راگیراوان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، ئه‌و راگیراوانه‌ی له‌ شه‌ش مانگ زیاتر له‌ به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگاكان ماونەتەوە و په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ناوه‌كانیان به‌ لیست ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، چه‌ند یاسایێكی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ حکوومەتی هەرێم پەیڕەویان ده‌كات لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەوانە، یاسای سزادانی عێراقی كه‌كاری پێده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ هیچ كه‌سێك به ‌تاوانكار هه‌ژمار ناكرێت و تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ نه‌بێته‌وه‌ یاخود، تۆمه‌تبار بێ تاوانه‌ تاكوو ده‌سه‌لمێندرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌ر كه‌سێك كه‌ تاوانێكی ئاراسته‌ ده‌كرێ و دادگایی ده‌كرێت له‌كاتی دادگایكردن ده‌بێت پارێزه‌ری هه‌بێت.

News Code 51171

Your Comment

You are replying to: .
captcha