ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت: پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر دیاری‌کردنی وه‌زیری دادى عێراق ڕێككه‌وتن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی سیاسیی کورد ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ پارتی دیموكرات و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر دیاری كردنی کاندیدێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی کانوونی دووهه‌می 2019 سه‌رچاوه‌یێكی سیاسیی كورد به‌ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌نی وتوووه‌ "هه‌ر دوو حزبی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی گونجاو له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری داد له‌ حكوومه‌تی فیدراڵی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا خاڵی ناكۆكی نێوانیان بوو".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: "هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ به‌تایبه‌تی پارتی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ زه‌حمه‌ته‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له ‌به‌رچاو نه‌گیرێت".

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستوووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت ڕوونی كردۆته‌وه‌ پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ و دیدار سه‌ركرده‌كانی هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنه‌كه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ڕێككه‌وتنی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ ده‌شڵێت: "ڕێككه‌وتنه‌كه‌ به‌ جۆرێكه‌ كه‌ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد كاندید بكرێت به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی یاخود که‌رکووک بێت".

شایانی باسه‌؛ پۆستی وه‌زیری داد له‌ پاڵ هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری له‌ كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا تا ئێستا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51169

Your Comment

You are replying to: .
captcha