لاڤرۆف: داوا ده‌كه‌ین كێشه‌ی كورد به‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت

به‌شی سووریا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌رباره‌ی پرسی كورد ڕای وڵاته‌كه‌ی ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕووسیا له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق و سووریایه‌ و به‌ پێویستیشی ده‌زانێت كورد له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه‌ به‌ دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین به ‌شێوه‌یێكی یاسایی پرس و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی کانوونی دووهه‌می 2019 سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ پرسی کورد له‌ عێراق و سووریا گوتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه‌ زۆر ڕوونه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌ كورد له ‌عێراق و سووریا و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ كه ‌لێی نیشته‌جێن. پێویسته‌ كێشه‌كان له ‌ڕێگای ده‌ستوور و یاساكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ كورد تێیدا ده‌ژین چاره‌سه‌ر بكرێن."

ناوبراو زیادیشی کرد: "مافی پێكهاته‌كان كه ‌كوردیش به‌شێكن له‌و نه‌ته‌وانه‌، له‌ ڕێگای گفتوگۆ له ‌نێوان نوێنه‌رانی كورد و حكوومه‌ته‌كانی ناوه‌ندیدا چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه‌ پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵات و هه‌رێمانه ده‌كه‌ینه‌وه‌‌‌ كه‌ له ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه ‌له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ییی هه‌ر یه‌ک له عێراق و سووریادا هه‌بوو، ‌هه‌ندێ كرده‌وه‌یان له ‌دژ ئه‌نجام دراوه‌ بۆیه ‌ئێمه ‌هه‌ڵوێستمان وایه ‌‌كورد له ‌عێراق و سووریاشدا لێکتێگه‌یشتنیان له‌مه‌ڕ پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی ئه‌و وڵاتانه‌دا ‌هه‌بێت."

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51166

Your Comment

You are replying to: .
captcha