یه‌په‌گه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌نبه‌ج هاته‌ ده‌نگ

به‌شی سووریا- یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر توركیا و ده‌ڵێت: توركیا و داعش تاكه‌ سوودمه‌ندی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌نبه‌جن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌نبه‌ج ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ توركیا و داعش سوودمه‌ندی یه‌كه‌من له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌په‌گه‌ ڕاشیگه‌یاند: توركیا ده‌یه‌وێـت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌و په‌یامه‌ بداته‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئارام نییه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له ‌به‌شێكی‌تری لێدوانه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: توركیا ده‌یه‌وێت شه‌رعییه‌ت بدات به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی كه‌ به‌نیازه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامی بدات.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 16ی کانوونی دووهه‌می 2019 ته‌قینه‌وه‌یێكی به‌هێز له‌ شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌جی باكووری سووریا ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی و 10 كه‌سی دیكه‌ كوژران و 18 كه‌سیش بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51164

Your Comment

You are replying to: .
captcha