به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌مم 16ی کانوونی دووهه‌می 2019 جه‌مال مه‌حمه‌داوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و گرێبه‌سته هاوبه‌شه‌ی که له‌لایه‌ن کۆمپانیای نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌کانی عێراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای عه‌ره‌بی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو ئیمزا کراوه، له ماوه‌ی ته‌نها سێ مانگدا بڕی 17 ملیۆن دۆلاری تیا به‌فیڕۆ دراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که ئه‌و گرێبه‌سته له مانگه‌کانی نیسان و ئایار و حوزه‌یرانی ساڵی 2018دا ئیمزا کراوه و کارێکی نابه‌رپرسانه‌یه و زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و شۆکه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه که حکوومه‌تی عێراق هه‌ر ته‌نێک گازوایل به نرخی 660 دۆلار هاورده ده‌کات، له کاتێکدا کۆمپانیای عه‌ره‌بی به 340 دۆلار ده‌یفرۆشێت و زیانه‌کانیش هه‌مووی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عێراق ده‌که‌وێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه ئاشکرای کردوووه که بڕی قازانجی کۆمپانیای نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی به‌کرێگرتنی ئه‌و سێ مانگه‌دا له پێنج ملیۆن دۆلار تێپه‌ڕ ناکات به‌ڵام کۆی ئه‌و زیانانه‌ی که به‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌که‌وێت به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵانه‌وه ده‌گاته نزیکه‌ی 23 ملیۆن دۆلار.
جه‌مال مه‌حمه‌داوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: له گرێبه‌سته‌که‌دا که بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ئیمزا کراوه، مافی لایه‌نی عێراقی له به‌رچاو نه‌گیراوه تایبه‌ت به فرۆشتن و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی نه‌وت و هه‌موو مافه‌کان دراوه به کۆمپانیای عه‌ره‌بی که ئه‌وه‌ش به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه و زیان گه‌یاندنه به ئابووریی عێراق.
مه‌حمه‌داوی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و فه‌رمانگه‌کانی چاودێری کردوووه که ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه ئاشکرا بکات که بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌و زیانه زۆره به ئابوور و بودجه‌ی عێراق و ئه‌و که‌سانه‌ش که تێوه‌گلاون له دۆسیه‌که‌دا ببرێنه به‌رده‌م دادگا و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment