به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ (SOHR) که باره‌گاكه‌ى له شارى له‌نده‌نه له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه كه له ساڵی ڕابردوودا له سووریا 6 هه‌زار و 964 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون که هێزه سه‌ربازییه‌کانی سووریا له کوشتنی 4 هه‌زار و 161 که‌سدا ده‌ستیان هه‌بوووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ له ڕاپۆرته‌که‌یدا جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه که 467 هاووڵاتیی سڤیلی دیکه به‌هۆی هێرشی هێزه‌کانی ڕووسیاوه کوژراون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه 417 که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی هێرشی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه. هاوکات 446 که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی هێرشه‌کانی گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه بوونه‌ته قوربانی. 80 هاووڵاتیی سڤیلی دیکه‌ش به ده‌ستی یه‌په‌گه، په‌که‌که (یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و پارتی کرێکارانی کوردستان) کوژراون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه له ساڵی 2018 به گشتی 59 میدیاکار له سووریا بوونه‌ته قوربانی که 28 که‌سیان کوژراون و 31 که‌سیان بریندار یان ڕفێندراون. هاوکات 91 فه‌رمانبه‌ری پزیشکی و ته‌ندروستی و به‌رگریی مه‌ده‌نیی خاچی سوور کوژراون و هاوکات 198 جار هێرش کراوه‌ته سه‌ر ڕێکخراوه ته‌ندروستی و مه‌ده‌نییه‌کان.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه لانیکه‌م 223 حاڵه‌تی کوشتنی "ئیتنیکی و تایفی" له‌لایه‌ن گرووپه جیاوازه‌کانه‌وه ڕووی داوه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که 976 که‌سیش به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوکات له ساڵی 2018دا شه‌ش هێرشی کیمیایی له سووریا ئه‌نجام دراوه و لانیکه‌م 3601 بۆمبی به‌رمیلی ئه‌نجام دراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment