به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ركرده‌كانی کوردی سووریا كه باسیان له سه‌رنه‌گرتنی وتوێژه‌كان كردبوو له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لوه‌ته‌ن)ی سووری له زاری نه‌جده‌ت ئهنزوور جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سووریاوه بڵاوی كرده‌وه: "متمانه زاراوه‌یێكی گرنگه له زانستی سیاسه‌تدا و جیاوازییێكی گه‌وره له نێوان زیره‌كی به واتای كارزانی و فێڵبازی به واتای گه‌مه‌كردن هه‌یه، چوونكه فێڵبازی زیان به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت و ڕه‌نگه كاتیش به سه‌ر بچێت له‌م حاڵه‌ته‌دا و خهمباریشین به‌وه‌ی كه زیان به‌وانه ده‌گات كه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سووریا گوتیشی: "له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ركردایه‌تیی كورد نییه هه‌وڵی گه‌مه‌كردن بدات و پێیوابێت ئه‌و كاره له به‌رژه‌وه‌ندیی برا كورده‌كانه، چوونكه دیمه‌شق دڵه و ئه‌و هه‌وڵانه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان نییه، له‌وه‌ش خراپتر به ئه‌زموون بۆیان ڕوون بوووه كه ناكرێت متمانه به ئه‌مریكا و توركیا بكه‌ن كه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ریان، ئیتر گره‌و له‌سه‌ر چیتر ده‌كه‌ن؟"
نه‌جده‌ت ئهنزوور ده‌ڵێت: "گه‌ر زیره‌ک بن له قۆستنه‌وه‌ی ساتێكی سیاسی، پێویسته گره‌و له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی متمانه بكه‌ن، واتا گره‌و له‌سه‌ر دیمه‌شق بكه‌ن نه‌ک لایه‌نێكیتر."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سووریا سه‌باره‌ت به توویته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه باسی له دامه‌زراندنی ناوچه‌یێكی ئارام كردوووه له باكووری سووریا، ڕایگهیاندوووه: "ئه‌وه ختوكه‌دانی ئه‌ردۆغانه و له جوگرافیای سیاسی‌دا شیاوی مانه‌وه نییه له ژیاندا، توركیا داوای حیساب له ئه‌مریكا ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی هیچ حیسابێكی له‌سه‌ر بێت، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی سووریادا نییه، دوو هێنده‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی دانیشتوانی تورکیا نییه بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان به حیساباتی خۆیاندا بچنه‌وه به‌رانبه‌ر به دیمه‌شق."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment