ئامانجی تەقینەوەکەی منبج بۆ كاریگه‌ریی كردن له‌سەر بڕیاریی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكایە

بەشی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژەی دا بە هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ منبج و ڕایگەیاند: ئامانجی تەقینەوەکەی منبج بۆ كاریگه‌ریی كردن له‌ بڕیاریی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ میانی كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک كۆماری كرواتیادا، سه‌رۆک كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌ چه‌ند پێشهاتێكی ناوچه‌كه‌ و جیهان كرد.

له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ‌سووریا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "پێداگریی تره‌مپ-م له‌ پرسی كشانه‌وه‌دا بینی و بڕوام وایه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی داعش ده‌بێت".

له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ منبج-ی سووریا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هێرشه‌كه‌ی منبج په‌یوه‌ندیدار بێت به‌‌ بڕیاریی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا.

له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری داعشیشه‌وه‌ ئه‌ردۆغان گوتی "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. چوونكه‌ ئێمه‌ داعش له‌و خاكانه‌ كۆتایی پێ ده‌هێنین".

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51142

Your Comment

You are replying to: .
captcha