کوردپرێس:
مەحموود مەرەزی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەگەر بێتوو واشەنتۆن ڕایبگەیەنێت کە هێزە ئەمریکییەکان وەکوو داگیرکەر لە خاکی عێراق دەمێننەوە ئەوە حەشدی شەعبی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئەنبار و شوێنەکانی دیکەی عێراق دەکاتە ئامانج.
ناوبراو جەختیشی کردەوە حەشدی شەعبی هێزێکی گەورەی عێراقییە و توانای ئەوەی هەیە کە دژ بە هێزی بیانی لە نێو خاکی عێراق ئوپەراسیۆن ئەنجام بدات و ئەگەر تا ئەم کاتەش هێرشیان دژ بەو هێزانە نەکردووە تەنها لە بەر ئەوە بوو کە ملکەچی فەرمانەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە عێراقییەکان بوون.
Your Comment