کوردپرێس:
هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئۆجه‌لان ته‌نیا دوو رسته قسه‌ی كردووه و له باره‌ی دۆخی ته‌ندروستییه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌و باشه هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان هیوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ هه‌ده‌په خواستووه".
دوای چەندین جار داواكاری رۆژی شەممە 12/1/2019، محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی چاوی بە ئۆجەلان كەوت. دوای دیدارەكەش هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیەندراوێكی لەبارەی دیداری ئۆجەلان بڵاوكردەوە و ئەو دیدارەی بە یاریی و شەڕی دەروونی دەسەڵاتدارانی توركیا ناوبرد.
Your Comment