١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٨:٢٧
بەرپرسێکی باڵای پارتی تیرۆر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جه‌بار عارف ره‌شید، به‌رپرسی رێكخراوی مووسه‌ڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك تیرۆر كرا

کوردپرێس:

شەوی رابردوو لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووك، دەستڕێژی گولـلە لە کادرێکی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ کاوە ئەحمەد فەتحوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی 3ی پارتی لە کەرکووك، سەبارەت بە رووداوەکە بە کوردستان 24 ی راگەیاند: "شەوی رابردوو عەبدولجەبار رەشید عارف، بەرپرسی رێکخراوی موسەڵای پارتی، لەکاتی گەڕانەوەی لە پرسەی ناسیاوێکیان لە گەڕەکی موسەڵا لەنزیک بارەگایەکی بەرەی تورکمانی و هاوکات نزیک بنکەی پۆلیسی ئازادی، دەستڕێژی گوولـلەی لێکرا و بەسەختی برینداربوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە ماوەی کاتژمێرێک لەژێر چاودێری پزیشكی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە كە بوونی فیشەکێک لە ناوسەریدا بوو گیانی لەدەست داوە".

باره‌گای بارزانی له‌سه‌ر به‌رپرسه‌ تیرۆركراوه‌كه‌ی پارتی له‌ كه‌ركووك هاته‌ ده‌نگ و له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك، هیچ هه‌وڵ و تاوانێكی ترسنۆكانه‌ نابێته‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌مان له‌ ئامانجه‌كانمان، به‌ دواداچوونی جدی بۆ ئه‌و رووداوه‌ تیرۆریستیه ده‌كه‌ین و ئه‌م تاوانه‌ لێخۆشبوونی نییه‌ تا تاوانباران ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".

هه‌روه‌ها باره‌گای بارزانی، سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و جه‌ماوه‌ری پارتی له‌شاری‌ كه‌ركووك كردووه‌ و ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو له‌ هه‌وڵێكی تیرۆریستیدا جه‌بار عارف ره‌شید، به‌رپرسی رێكخراوی موسه‌ڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك شه‌هیدكراوه‌".

News Code 51139

Your Comment

You are replying to: .
captcha