به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 15-1-2019 ڕێكخراوی یوونیسێف له ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به ڕه‌وشی ئاواره‌كانی سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه: "ئه‌و 15 منداڵه‌ی به‌هۆی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، 13 منداڵیان ته‌مه‌نیان له خوار یه‌ک ساڵییه‌وه بوووه و ته‌مه‌نی بچووكترینیشیان ته‌نها یه‌ک كاتژمێر بوووه و له خێوه‌تگای ڕه‌كبان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیک سنووری ئوردن به‌هۆی كه‌می هاوكارییه مرۆییه‌كان و به‌شێكیان به‌هۆی هه‌ڵاتن له دوا مۆڵگه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه گیانیان له ده‌ست داوه."
خیره‌ت گاپالاری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی یوونیسێف له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌ڵێت: "به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ک و خراپی ڕه‌وشی گوزه‌ران له خێوه‌تگای ڕه‌كبان، به‌رده‌وام ژیانی منداڵان له مه‌ترسیدایه، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا 8 منداڵ گیانیان له ده‌ست داوه و هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتبوووه 4 مانگ و ته‌مه‌نی بچووكترینیان ته‌نها یه‌ک كاتژمێر بوووه."
له خێوه‌تگای ڕه‌كبان ئاواره‌كان له دۆخێكی مرۆییی قورس‌دا ده‌ژین به‌تایبه‌تی له ساڵی 2016وه كه ئوردن سنووری خۆی له‌گه‌ڵ سووریا داخست و ناوچه‌كه‌ی به مه‌یدانی سه‌ربازی ناو برد و به‌وهۆیه‌وه یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به چه‌ندین مانگ نه‌ده‌گه‌شتنه ده‌ست ئاواره‌كانی خێوه‌تگاكه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment