کوردەکانی سووریا دەیانەوێت نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا ناوچەی ئارام پێکبێنێت

بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای کوردی سووریا دەڵێت: کوردەکان تەنها لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا قبووڵ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ئەوەی کە ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەناوچەی ژێرکونتروڵی کوردەکانی سووریا دەکشێتەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەوە و ئێستا پێشنیاری ئەوەی کردووە کە ناوچەیێکی ئارام بە قووڵایی 32 کیلۆمەتر لەناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکاندا پێکبێت. بەڵام تێڕوانینی تورکیا بۆ ئەم پێشنیارە ئەوەیە کە هێزەکانی تورکیا داخڵی خاکی سووریا ببنەوە و ئەوەش بەمانای داگیر کردنی شارە کوردنشینەکانی سووریایە لە لایەن تورکیاوە.

بەدران چیا کورد، لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا لەم بارەوە بە هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرسی وتووە ئامانج لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام داگیرکردنی ناوچەیێکی تری کوردنشینە لەلایەن تورکیاوە بە بیانوویێکی دیکەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە کورد ئەو ناوچە ئارامەی کە هێزەکانی ئەردۆغانی تێدا جێگیر بن قبووڵ ناکات.

بەدران چیا جەختی کردەوە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد لە باکووری سووریا تەنها کاتێک ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا قبووڵ دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی بکات.

ناوبراو زیادی کرد بژاردەیێکی دیکە جێگیر بوونی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندیی سووریایە لە ناوچەکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51128

Your Comment

You are replying to: .
captcha