داعش په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌كدارانی‌ داعش په‌لاماری بنكه‌یێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی‌ سه‌ر به‌ فه‌وجی 8ی سوپای‌ عێراقی له‌ گوندێكی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ خانه‌قین دا و به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌یێک پۆلیسیش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌میر محه‌مه‌د نوور سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: چه‌كدارانی‌ داعش په‌لاماری ڕه‌بیه‌یێكی‌ سه‌ر به ‌پۆلیسی فریاكه‌وتنی‌ فه‌وجی 8ی سوپای‌ عێراقیان داوه‌ له نزیک گوندی محه‌مه‌د عه‌باس له ‌سنووری قه‌زای‌ خانه‌قین.

ناوبراو وتیشی: له ‌ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌دا شه‌ڕ و پێكدادان له ‌نێوان تیرۆریستان و هێزه‌كانی پۆلیس ڕووی داوه ‌و تا ئێستاش به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌، ژماره‌یێک پۆلیسی فریاكه‌وتن بریندار بوون.

سه‌میر محه‌مه‌د نوور ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش په‌لاماریان داوه‌ پێشتر ناوچه‌یێكی‌ كوردنشین بوووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی‌ ڕابردوووه‌وه‌، زۆربه‌ی‌ كوردانی‌ نیشته‌جێی ناوچه‌كه ماڵ و حاڵیان جێهێشتوووه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ی سه‌ر به قه‌زای كفری به‌ سبه‌ی ڕاگه‌یاند: دوو هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ ڕفێنران و دوای ماوه‌یێک ئازاد كران.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زنانه‌ی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد که‌ چه‌کدارانی داعش له ‌گونده‌كانی نێوان خورماتو و زنانه‌ چه‌ند شوێنێكیان داگیر كردوووه‌ و بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی بۆ سه‌ر ئاسایشی دانیشتوووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51125

Your Comment

You are replying to: .
captcha