ئه‌ردوغان: بۆ دژایه‌تی‌كردنی تیرۆر مۆڵه‌ت له‌ كه‌س وه‌رناگرین

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ وتارێکدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ که‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر، ئه‌نقه‌ره‌ مۆڵه‌ت له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێک وه‌رناگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گوتارێکی به ‌ناونیشانی "گرنگییه‌ زۆره‌كه‌ی هاوكاری توركی- ڕووسی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا" له‌ ڕۆژنامه‌ی كۆمێرسانتی ڕووسی بڵاو کردۆته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ دژایه‌تی‌کردنی تیرۆر مۆڵه‌ت له‌ که‌س وه‌رناگرێت.

ئه‌ردوغان له‌ گوتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، ئێمه‌ ئه‌و مافه‌ به‌ خۆمان ده‌ده‌ین ئه‌و تیرۆریستانه‌ بكه‌ینه‌ ئامانج كه‌ له ‌ناو خاكی سووریاوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن."

سه‌رۆک كۆماری توركیا دووپاتی كرده‌وه‌: "قه‌یرانی سووریا به‌ هیچ لایه‌نێک چاره‌سه‌ر ناكرێت ته‌نیا ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی سووریا سوودمه‌ند ده‌بن و به‌ قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی زیانیان پێ ده‌گات."

ئه‌ردوغان له‌ وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات: "توركیا هیچ كێشه‌یێكی له‌گه‌ڵ كوردی سووریا و ئه‌وانی دیكه‌ش نییه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێ ده‌ژین."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان ده‌كاته‌وه‌ هیچ بنه‌مایێكی ڕاستیان نییه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان نییه به‌ڵكوو بۆچوونی هه‌ندێک لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌."

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51120

Your Comment

You are replying to: .
captcha