عه‌بدولمه‌هدی: سه‌رجه‌م به‌رپرسانی عێراق له‌ژێر چاودێریدان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی عێراق له ‌ژێر چاودێری و لێپرسینه‌وه‌دا ده‌بن له ‌نێویشیاندا به‌رپرسانی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 15ی کانوونی دووهه‌می 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا گوتی: هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، شه‌قامی ره‌شید له‌ به‌غدا به‌ ته‌واوه‌تی ده‌که‌نه‌وه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ سنوورییه‌کان ڕایگه‌یاند: کار ده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنی باجه‌ گومرگییه‌کان له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌ کرد که‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا شه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی (400) قه‌ره‌وێڵه‌یی له‌ عێراق دروست ده‌که‌ن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی زیادبوونی هێزه‌ بیانییه‌کانیش له‌ عێراق، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتی: به ‌هیچ شێوه‌یێک هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق زیادی نه‌کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51118

Your Comment

You are replying to: .
captcha