به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕامی عه‌بدوڵره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس ئاماژه‌ى به‌وه کردوووه که سوسه گه‌وره‌ترین شارۆچکه بوووه که به ده‌ست چه‌کدارانى ڕێکخراوى داعشه‌وه بوو و 120 چه‌کداری ئه‌و ڕێکخراوه له کاتى کۆنتڕڵکردنهوهى شارۆچکه‌که خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه.
ناوبراو وتیشی: ئێستا داعش ته‌نها شارۆچکه‌ی باغۆز فۆقانی له‌به‌رده‌ستدا ماوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک بینای نیشته‌جێبووندا که ڕووبه‌ره‌که‌یان ده‌گاته نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له دوای مانگی ئه‌یلوولى ساڵی ڕابردووه‌وه پێکدادانه‌کان بوونه‌ته هۆی کوژرانی زیاتر له هه‌زار چه‌کداری ڕێکخراوی داعش و نزیکه‌ی 600 چه‌کداری هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و 360 هاووڵاتی مه‌ده‌نی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment