به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه 15ی کانوونی دووهه‌می 2018 کۆڕبه‌ندى هاوبه‌شى ئابوورى (ئێران- هه‌رێمى کوردستان) له سلێمانى ده‌ستى پێ‌کرد و تێیدا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى هه‌ردوولا کرد و وتى: "ئه‌م کۆبوونه‌وه فراوانه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه نه‌ک ته‌نها ئاره‌زووى زۆرى خه‌ڵکى ئێران و عێراق و هه‌رێم هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیى دوو لایه‌نه، به‌ڵکوو نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه عه‌شق و په‌یوه‌ندییێکى قووڵ له نێوان ئه‌م دو وڵاته هه‌یه که چه‌ندین سه‌ده و هه‌زاران ساڵه له ته‌نیشت یه‌که‌وه‌ن به‌ڵام له (40) ساڵى ڕابردوودا خوێنى لاوانى ئێمه و ئێوه دژى دیکتاتۆرى له ته‌نیشت یه‌که‌وه ڕژان، ژنان و پیاوان و منداڵانى ئێمه له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوان و منداڵانى ئێوه بوونه قوربانیى چه‌کى کیمیایى ڕ‌ژێمى به‌عس و له ته‌نیشت یه‌کتر له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕمان کرد و پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی تیرۆر بووینه‌وه و له ته‌نیشت یه‌ک بۆ بازرگانى و گه‌شه‌پێدانى عێراق و ئێران و هه‌رێمى کوردستان هه‌وڵمان دا".
ناوبراو وتیشى: "هیچ هێز و ڕووداوێک ناتوانێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه بپچڕێنێت که به خوێنى شه‌هیدان ئاو دراوه و ئه‌م کۆبوونه‌وه فراوانه‌ش نیشانه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌یه".
زه‌ریف ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: عێراقێکى یه‌کگرتوو، کوردستانێکى ئاوه‌دان داواکارى نییه، به‌ڵکوو پێداویستى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییی ئێرانه به‌و پێیه‌ى له ناوچه‌یێکداین، واته یان ئاشتیمان هه‌یه یان له شه‌ڕ و نائارامى ده‌بین، یان پێکه‌وه ئابوورى پێشکه‌وتومان ده‌بێت یان پێکه‌وه دوچارى کێشه و قه‌یرانى ئابوورى ده‌بینه‌وه، "ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه ناتوانین له زه‌ریایێکى هه‌ژاردا دوورگه‌یێکى پێشکه‌وتوو هه‌بێت، ناکرێت له ئارامیدا بیت کاتێک ئاسایش و سه‌قامگیرى له ده‌وروبه‌ردا نه‌بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسى له‌وه‌ش کرد که کۆبوونه‌وه‌ى بازرگانان له‌و کۆڕبه‌نده‌دا نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ئابوورێکی به‌هێز بێت و ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و به‌ڵێن و بڕیارانه‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم تاوتوێ کراون ئاماده‌کاریین بۆ کارى هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یى زیاتر.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه چۆن بۆ هاوکارى ئابوورى له ته‌نیشت ئێوه‌ین، بۆ دڵنیایى له ئاسایش و سه‌قامگیرى له پشت ئێوه‌ین، ئێمه ئه‌وانه‌ین شه‌وى هێرشى داعش بۆ نزیک هه‌ولێر، له‌وێ بووین، نه‌مانتوانى په‌له نه‌که‌ین و ڕێگه بده‌ین خه‌ڵکى هه‌ولێر ڕووبه‌ڕووی تیرۆر و تۆقاندن ببنه‌وه".
ناوبراو باسى قه‌یرانى ئابوورى هه‌رێمى کوردستانى کرد که چوار ساڵه خه‌ڵک و هه‌رێمه‌که‌ى گیرۆده کردوووه و وتى:"پێمان خۆشه له‌گه‌ڵ برایانمان له هه‌رێمى کوردستان هاوکار بین بۆ کوردستانێکى پێشڕه‌و له عێراق و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانمان زۆر زیاتر بکه‌ین و پێمانوایه ده‌کرێت ئاستى بازرگانىی نێوان (عێراق و ئێران) بۆ (20 تا 30) ملیار دۆلار زیاد بکرێت".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له کۆتاییی وته‌که‌یدا زیادی کرد: "هیچ سزایێک ناتوانێت په‌یوه‌ندیى نێوان دوو دۆست و دوو هاوبه‌شى ئابوورى ته‌نیشت یه‌ک لاواز بکات، ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئاسانکردنى میکانیزمى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانى نێوانمان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment