زەریف و کۆسرەت رەسووڵ جەخت لەسەر فراوان بوونی پەیوەندییە بازرگانییەكانی ئێران و هەرێم دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران كۆسرەت ڕەسول عەلی داواى كردووە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان فراوان بكرێت.

بەپێی هواڵی کوردپرێس، لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیێک لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری کۆ بوویەوە.

كۆسرەت ڕەسول عەلی دواى سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوكاری هەرێمی كوردستان بووە و ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە هاوكاریی پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی داعش و داوای بەردەوامی ئەو هەماهەنگییەی كرد.

هاوكات هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان و جەختیان لە بەردەوام بوون و فراوانتركردنی پەیوەندییەكان كردەوە.

دۆخی عێراق و كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری کۆبونەوەکە بوو، هەریەک لە جێگری سكرتێری گشتی و وەزیری دەرەوەی ئێران پاڵپشت و پشتیوانی پەیوەندییێكی تەندروست بوون لەنێوان هەردوولا.

پەیوەندییە ئابووری، كلتووری، كشتوكاڵی و زانستییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان كرایەوە.

لەدوای كۆبوونەوەكەش كۆسرەت ڕەسول بە میدیاكانی ڕاگەیاند كە ئێران وڵاتێكی گرنگە و داوایان لە وەفدی میوان كردووە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان فراوان بكرێت و ڕێگاكانی هاتووچۆ باشتر بكرێن و پەرە بە پەیوەندییە لە مێژینەكان بدرێ.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51107

Your Comment

You are replying to: .
captcha