جێگیربوونی 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ نه‌ینه‌وا ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگۆی جێگیربوونی 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ نه‌ینه‌وا و ده‌رکردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌و پارێزگایه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: چه‌ند میدیایێكی عێراقی بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ سوپای ئه‌مریكا 20 هه‌زار سه‌ربازی له‌ مووسڵ و ده‌وربه‌ری جێگیر كردوووه ‌و كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن که‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و ئامانج له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ دروستکردنی ترس و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ له‌ نێوان هاووڵاتییانی مووسڵدا‌.

ناوبراو داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌کداری عێراق ده‌کات که‌ ڕای گشتی ئاگادار بکاته‌وه‌ له‌ بابه‌تی جێگیربوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکوور و دیکه‌ی ناوچه‌کانی عێراق و ئامانج له‌ ئاماده‌بوونی ئه‌و هێزانه‌.

حه‌نین قه‌دۆ ڕاشی‌گه‌یاند: بێ‌هه‌ڵویستی به‌غدا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره‌ ده‌نگۆیانه‌ تێکدانی دۆخی ئه‌منی و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتییانی عێراقی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51091

Your Comment

You are replying to: .
captcha