به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له توویتێکدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته سه‌ر کورد له سووریا، ئابوورییه‌که‌ی تێکده‌شکێنین".
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له وه‌ڵامى سه‌رۆکی ئه‌مریکادا ڕایگه‌یاند: له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یێک ناترسین و ناکرێت له ڕێگه‌ى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاوپه‌یمانه ستراتێژییهکانمان قسه بکه‌ن و به هه‌ڕه‌شه‌ى ئابووریی هیچ ئامانجێک به‌دی ناهێنرێت.
ناوبراو له‌باره‌ى پێشنیارى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ دروست کردنى ناوچهیێکى ئارام به قووڵاییی 20 میل وتى : ئه‌و پێشنیاره دواى پێداگیریی تورکیا بوووه و ئێمه دژى ئه‌وه نین، فشارێکى زۆرى ئه‌منى له‌سه‌ر تره‌مپ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى له سووریا نه‌کشێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment