کوردپرێس:
عەبدوڵڵای دووەم ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدای كرد و بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، دوای مەراسیمی پێشوازی سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن لە كۆشكی سەلام، بە ئامادوبوونی شاندی هەردوو وڵات كۆ بوونەوە بۆ تاوتوێكردنی هەلومەرجی سیاسی ناوچەكه و پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و چۆنییەتیی گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنیان لەهەموو ئاستەكاندا بەجۆرێك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندیی هاوبەشی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەها لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا بیروڕا سەبارەت بە چەند پرسێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرا و تێیدا تەئكید لە رۆڵی گرنگی عێراق و ئوردن كرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بە جۆرێك كە بەغدا و عەمان پێگەی سەرەكی لێكگەیشتن و پێكگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بن بۆ كۆتایی هێنانی یەكجارەكی قەیران و گرژییەكان دوور لە توندوتیژی و ئاژاوە و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بە گەلانی ناوچەكە.
Your Comment