به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێشنیازی دایه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2019 ھه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام پارێزگاكانی ھه‌رێم ناگرێته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه خه‌سره‌و گۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆمیسیۆن پێشنیازی كردوووه كه ھه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆتاییی ئه‌مساڵدا بكرێت و ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌یش ھه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، ته‌نیا مووسڵ، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووک به‌شی كوردستانی تێدایه، سه‌باره‌ت به مووسڵ، دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین ئاسایییه ھه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت به‌ڵام به‌م دۆخه‌ی ئێستای كه‌ركووكه‌وه ھه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه."
گۆران هه‌ر له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه ڕایگه‌یاند: "له 2005ه‌وه تا ئێستا ھیچ ھه‌ڵبژاردنێک له كه‌ركووک نه‌كراوه، كه‌ركووک حاڵه‌تێكی تایبه‌تی ھه‌یه و پێویستی به لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن ھه‌یه، ئێمه وه‌ک كورد دژی ئه‌وه نه‌بووینه ھه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت به‌ڵام لایه‌نه‌كانی‌تر ناڕازی بوون چوونكه نه‌یانده‌ویست دان به زۆرینه‌ی كورددا بنێن له كه‌ركووک."
به‌رپرسی ده‌زگای ھه‌ڵبژاردنی پارتی گوتیشی: "دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بارودۆخه‌كه گۆڕاوه، خه‌ڵكێكی زۆری ئێمه ئاواره بوونه و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ھه‌روه‌ھا ڕێژه‌یێكی زۆری عه‌ره‌ب به تایبه‌ت عه‌ره‌به ھاورده‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌ركووک نیشته‌جێیان كردوونه كه پشتر ده‌رچووبوون و ئێستایش قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه بۆیه به ڕای ئێمه ده‌بێت بارودۆخی كه‌ركووک ئاسایی بكرێته‌وه له كۆتایی ئه‌مساڵدا بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت یان ده‌بێت له كه‌ركووک نه‌كرێت، وه‌ک چۆن پێشتریش نه‌كراوه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment