بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زه‌ریف له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ئیئتیلافى چاكسازى و بنیادنانه‌وه وتى "فه‌راهه‌م بوونى دیموكراسى له عێراقدا جێگه‌ى شانازی كردنه، به‌منزیكانه‌ش حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک كۆمارى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌رۆڵى گرنگى عه‌ممار حه‌كیمیش كردوه و وتویه‌تى، سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه په‌یڕه‌و ده‌كات.
لاى خۆیشیه‌وه سه‌رۆكى ئیئتیلافى چاكسازى و بنیادنانه‌وه داواى له ده‌وڵه‌ته‌كانى ناوچه‌كه كردووه له سیاسه‌تى هاوپه‌یمانێتییه‌كان له عێراقدا تێبگه‌ن.
ناوبراو رونیشی كردۆته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئێران ستراتیژییه، هه‌روه‌ک سه‌باره‌ت به‌سزا ئابوریه‌كانى ئه‌مریكا، پشتگیرى عێراقی بۆ ئێران ده‌ربڕى.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment